Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 22:50

پەرلەمانی كوردستان خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای پەروەردە و فێركاری دەكات

کوردستان TV
100%

دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان دەستی پێكردو خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای (پەروەردە و فێركاری لە هەرێمی كوردستان-عێراق) دەكات.
بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (٧)ی ئاساییی خولی پایزە ڕۆژی ٢٠٢٢/١٠/٢
بەرنامەی كار..
بەپێی حوكمی مادەی (٥) و بڕگەی (یەكەم) لە مادەی (١٦) و بڕگەی (سێیەم) لە مادەی (١٨) و بڕگەكانی (یەكەم و دووەم و سێیەم و چوارەم و پێنجەم) لە مادەی (٢٠) و مادەكانی (٤٧، ٤٨) و بڕگەی (یەكەم) لە مادەی (٥٢) و مادەكانی (٥٤، ٥٥، ٥٦، ٥٧) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان-عێراق، دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان بڕیاریدا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (٧)ی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی چوارەم لە ‌خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمان ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی ۲۰۲۲/۱۰/۲ بەم شێوەیە بێت:
• بەردەوامبوون لەسەر خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای (پەروەردە و فێركاری لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، بەپێی حوكمی ماددەكانی (٨٧، ٨٨، ٨٩، ٩٧) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.