Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 10:26

لەسلێمانی نرخی ئەمپێری كارەبای موەلیدە دیاریكرا.. بزانە بۆ ئەم مانگە چەندە؟

بەرنامەى کارکردنى موەلیدە گۆڕدرا
کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند: نرخی ئەمپێرێك موەلیدە لەسلێمانی لەنێوان (12.500 بۆ 13.500) دەبێت، هاوكات بەپێی خشتەی پێدانی كارەبای موەلیدەش گۆڕانكاری تێداكرا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند: ئەمڕۆ یەكشەممە 2/10/2022 لیژنەی دیاریكردنی نرخی موەلیدە ئەهلییەكان كۆبوەوە، بەگوێرەی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری موەلیدە بە(64) دینار بۆ مانگی ئەیلول دیاریكرا، كە بەتێكڕایی موەلیدە ئەهلییەكان لەنێوان (190) بۆ (210) كاتژمێڕ كاریان كردووە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كارەبا لەنێوان (12.500) هەزار بۆ (13.500) هەزار دینار دەبێت و نرخی ئەمپێرێكیش لەگەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكە جیاوازە بەو پێیەی بەپێی ئەو پێوەرە هەژماردەكرێت كە بۆ موەلیدەكان دانراوەو كاتژمێری كاركردنیان تۆماردەكات.
هەروەها بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی سەبارەت بەبەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ ئەم مانگە (تشرینی یەكەم)، دەڵێت: موەلیدە لەكاتژمێر 12 نیوەڕۆ بۆ 1ی شەو كاردەكەن، لەگەڵ بەیانیان لەكاتژمێر 6:30 بۆ 8ی بەیانی ئەگەر كارەبای نشتیمانی كوژایەوە، موەلیدە ئەهلییەكان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن‌، لەكۆبوونەوەكەشدا ئەو خاڵە دووپاتكرایەوە، كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (10) خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موەلیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە سەرپێچیكار روبەڕوی یاسا دەكرێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.