Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 10:27

ئێران بۆردومانی گوندێكی باڵەكایەتی كرد 

کوردستان TV
100%

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە سوپای پاسدارانی ئێران لەڕێگای درۆنەوە بۆردوومانی گوندی وەردەی لە سنووری قەزای چۆمان كرد. 
عەبدولوەهاب مەحموود، قائیمقامی چۆمان بە وەكالەت، بە كوردستان تیڤی ڕاگەیاند: كاتژمێر 11:30ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، كۆماری ئیسلامی ئێران لەڕێی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان نزیك گوندی وەردەی لە سنووری قەزای چۆمان بۆردوومان كردووە، ئەم شوێنەی بۆردوومانكراوە، نزیك خانووی هاووڵاتییانە و شوێنی كار و كەسابەتی گوندنشینان و لەوەڕگای گوندەكەیە، دوو ڕۆژە ئێران بە شێوەی هەڕەمەكی دەستی كردووە بە تۆپبارانكردنی ناوچە كوێستان و نزیك ئاوەدانی، كە گوندنشین و كۆچەری و ئاژەڵدارانی تێدا دەژین.
راشیگەیاند: هەرچەندە تۆپبارانەكان هیچ زیانێكی بۆ هاووڵاتییانی مەدەنی نەبووە، بەڵام ترسی لای هاووڵاتییان دروست كردووە، بەهیچ جۆرێك ئەو ناوچانەی بۆردوومان كراون، هیچ پێشمەرگەیەكی حزبەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستانی لێ نین. 
گوندی وەردە تەنها یەك كیلۆمەتر لە سەنتەری قەزای چۆمان دوورە و دوێنێش تۆپخانەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران، كوێستانەكانی سارتكە و بنحەسار و بناری هەڵگوردیان لە سنووری باڵەكایەتی تۆپباران كرد. 
پەیامنێری چۆمان/ كەریم سمكۆ
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.