ئەمڕۆ یەكشەممە، دەستەی دەستپاكی فیدراڵی دەركردنی فەرمانی دەستگیركردنی بۆ ژمارەیەك بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بەرگری راگەیاند. بەهۆی ئەوەی بە ئەنقەست زیانیان بە پارە و بەرژەوەندی ئەو لایەنە گەیاندووە كە تێیدا كاریان دەكرد.
لە بەیاننامەیەكدا بەشی لێكۆڵینەوەی دەستەكە رایگەیاندووە، دادگای لێكۆڵینەوەی دووەمی كەرخ فەرمانی دەستگیركردنی لە دژی بەڕێوەبەری پێشووی بەشی بودجە لە وەزارەتی بەرگری دەركردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، دادگا دوو فەرمانی بانگهێشتكردنی بۆ بەڕێوەبەری گشتی بەشی ئامێر و چەك و سكرتێری گشتی پێشوو لە وەزارەت دەركردووە، لەسەر بابەتی ئەو سكاڵایەی كە لەلایەن وەزیری بەرگری پێشكەشكراوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە كە دادگای لێكۆڵینەوەی دووەمی كەرخ فەرمانی دەستگیركردن و بانگهێشتكردنی بە پشتبەستن بە بڕگەكانی مادەی (340) لە یاسای سزادان، بۆ ئەو بەرپرسانە دەركردووە.
چەند بەرپرسێكی وەزارەتی بەرگری عێراق بەهۆی گەندەڵییەوە دەستگیر دەكرێن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.