Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 10:29

پێشنیازە یاسای درێژكردنەوەی تەمەنی یاسایی پەرلەمانی كوردستان پێشكەش كرا

بڕیار وایە لەماوەیەكی نزیكدا ئەو پێشنیازە یاسایە بخرێتە ناو بەرنامەی كاری دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان و گفتوگۆی لەسەر بكرێت
کوردستان TV
100%

لە میانی بەڕێوەچوونی دانیشتنەكانی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی گفتوگۆكردن لەسەر پڕۆژەیاسای پەروەردە و فێركاریی لە هەرێمی كوردستان، ژمارەیەك فراكسیۆنی ناو پەرلەمانی كوردستان پێشنیازە یاسای درێژكردنەوەی ماوەی یاسایی خولی پێنجەمی پەرلەمان كوردستانیان پێشكەش بە سەرۆكایەتی پەرلەمان كرد.
بەپێی زانیارییەكان ژمارەی ئەو پەرلەمانتارانەی كە واژوویان لەسەرپێشنیازە یاسای درێژكردنەوەی ماوەی یاسایی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان كردووە بریتیین لە؛ هەردوو فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و حەوت پەرلەمانتار لە فراكسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان، هەروەها 11 پەرلەمانتاری پێكهاتەكان.
شەشی مانگی تشرینی دووەمی 2022 خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان كۆتایی دێت، بەڵام بڕیار وایە لەماوەیەكی نزیكدا ئەو پێشنیازە یاسایە بخرێتە ناو بەرنامەی كاری دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان و گفتوگۆی لەسەر بكرێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.