لە چوارچێوەی بەرنامەی چاكسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بڕیاریدا بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە تەواوی فەرمانگە و دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رابگرێت .
جەمال ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی پۆستە و گەیاندن لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بە كوردستان24ی راگەیاند : لە چوارچێوەی بەرنامەی چاكسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بڕیاریدا بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە تەواوی فەرمانگە و دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رابگرێت.
بەڕێوەبەری گشتی پۆستە و گەیاندن روونیشیكردۆتەوە كە بڕیارەكە تەنها پڕۆژەی ئینتەرنێتی میری دەگرێتەوە كە حكومەتی هەرێم لە رێگەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بۆ فەرمانگەكانی دابینی دەكات.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی گواستنەوە ئاماژەی بەوەشدا كە هەنگاوەكە بۆ ئەوەیە ئەم هێلەی ئینتەرنێت پێویستە تەنیا بۆ كاروباری فەرمی بەكاربهێندرێت و بۆ ئەوەی فەرمانبەران لە كاتی دەوامی خۆیاندا سەرقاڵی كاری لاوەكی نەبن .
بەرپرسێكی وەزارەتی گواستنەوە: هێلی ئینتەرنێتی میری پێویستە تەنیا بۆ كاروباری فەرمی بەكاربهێندرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.