بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بە جیا پەیوەندی تەلەفۆنیی لەگەڵ هەر یەك لە بەدر بن حەمەد ئەلبوسەعیدی ، وەزیری دەرەوەی عومان و فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، ئەنجامداوە.
لە پەیوەندیە تەلەفۆنییەكاندا، هەواڵی ئازادكردنی حاجییە ئێرانییەكە بە وەزیری دەرەوەی ئێران دراوە.
حاجییەكی ئێرانی بە ناوی خەلیل دەرمەند لە وەرزی حەجی ئەمساڵدا، بە پۆستەری قاسم سولەیمانی-یەوە لە كەعبە وێنەی گرت و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوی كردەوە، بەو هۆیەشەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی سعوودیەوە دەستگیر كرا.
ئەو حاجییە ئێرانییە كە بەهۆی پچڕانی پەیوەندییە سیاسییەكانی نێوان ئێران و سعوودیە، نزیكەی سێ مانگە دەستبەسەرە بە هەوڵی وڵاتانی نێوەندگیر ئازاد كرا.
حاجییەكی ئێرانی كە لە سعوودیە دەستبەسەر بوو ئازادكرا
بە پۆستەری قاسم سولەیمانی-یەوە لە كەعبە وێنەی گرت و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوی كردەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.