نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه، 02ـی 10ـی 2022 پێشوازى له كريستيان كامبۆن سه‌رۆكى كۆمسيۆنى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه و به‌رگرى و هێزه چه‌كداره‌كان له ئه‌نجوومه‌نى پيران (سێنات)ى فه‌ره‌نسا و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
له ديدارێكدا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا و چۆنيه‌تيى بره‌ودان به هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان خرانه به‌ر باس و ده‌رباره‌ى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، مه‌ترسييه‌كانى داعش له عێراق و سووريا، دۆخى سياسى و ته‌حه‌دييه‌كانى به‌رده‌م عێراق، بيروڕايان ئالوگۆڕ كرد.
نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگيريى سياسى، سه‌ربازى و مرۆييى فه‌ره‌نسا دووپات كرده‌وه و به‌تايبه‌تى ئاماژه‌ى به ڕۆڵى سه‌رۆك ئيمانوێل ماكرۆن و هه‌وڵه‌كانى بۆ ئارامى و سه‌قامگيرى له عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى كرد.
هەروەها هيواى خواست دۆستانى عێراق هاريكاريى هه‌رێمى كوردستان و عێراق بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه به‌بێ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، سه‌قامگيریی سياسى له عێراق نايه‌ته ئاراوه و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ردوولاى به كليلى ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق له قه‌ڵه‌م دا.
لاى خۆيه‌وه كامبۆن، وێڕاى دووپاتكردنه‌وه‌ى به‌رده‌واميى پشتگيريى فه‌ره‌نسا بۆ هه‌رێمى كوردستان و گه‌ياندنى سڵاوى سه‌رۆك ماكرۆن و سه‌رۆكى سێناتى فه‌ره‌نسا به نێچيرڤان بارزانى، جه‌ختى له گرنگيى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌تايبه‌تيش له بوارى ئابوورى و وه‌به‌رهێناندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماده‌ييى فه‌ره‌نساى بۆ يارمه‌تيدانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كانيان و گێڕانه‌وه‌ى سه‌قامگيرى نيشان دا.
په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، چۆنيه‌تيى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش، ڕه‌وشى ئێزدى و كريستيان و پێكهاته‌كان له هه‌رێمى كوردستان، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو كه به‌ڕێزان كونسوڵى گشتيى فه‌ره‌نسا له هه‌رێمى كوردستان و نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له فه‌ره‌نسا، ئاماده‌ى بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.