Erbil 38°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 10:23

شاندێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بەشداری لە پرسەی پێنج پێشمەرگەدا دەکات

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ یەكشەممە 02ـی 10ـی 2022  شاندێکی فەرمانگەی سەربازیی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان به‌ سه‌رۆكايه‌تيى ليوا ئه‌سكه‌نده‌ر حه‌جى ئه‌حمه‌د به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى سه‌ربازيى نووسينگه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان، بۆ به‌شداری له‌ پرسه‌ى ئه‌و پێنج پیشمەرگەيه‌ى له‌ ڕووداوێكى هاتوچۆدا گيانيان له‌ده‌ست دا، سه‌ردانى شارۆچكەی سه‌يد سادقیان كرد.

لە سەردانەكەیاندا شاندی فەرمانگەی سەربازیی سەرۆكایەتیی هەرێمی کوردستان، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌ميى سەرۆک نيچيرڤان بارزانى و سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمی كوردستانيان بە خانەوادی پيشمه‌رگه‌كان گه‌ياند.

هه‌ر پێنج پيشمه‌رگه‌ (تاهیر کاکەوڵا، جەمال جەلال حەمە، ئەردەلان جەمال مەجید، توانا نەسرەدین حەمەد و سەروەر ئەنوەر مەحموود) ڕۆژى شەممە 01ـی 10ـی 2022 له‌ كاتى گه‌ڕانه‌وه‌يان له‌ ئه‌ركى پيرۆزى پێشمه‌رگايه‌تى، له‌ ڕووداوێكى هاتوچۆدا لەسەر ڕێی دەربەندیخان گيانيان له‌ده‌ست دا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.