سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له گه‌ڕی 9ی خولی نایابی ئینگلیزی‌دا به نیو ده‌رزه‌ن گۆڵ له یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ڕكابه‌ر و هاوسێی برده‌وه.
یارییه‌كه له‌نێو یاریگه‌ی ئیتیحاد به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی به ئه‌نجامی 6-3 گۆڵ له یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی برده‌وه.
هه‌ر شه‌ش گۆڵه‌كه‌ی یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی به شێوه‌ی هاتریك له‌لایه‌ن هه‌ردوو یاریزان فیل فوودین له خوله‌كانی (8، 44 و 73) و ئیرلینگ هالاند له خوله‌كانی (34، 37 و 64) تۆماركران، سێ گۆڵه‌كه‌ی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدیش له‌لایه‌ن یاریزانان ئه‌نتۆنی له خوله‌كی 56 و دوو گۆڵ له‌لایه‌ن ئه‌نتۆنی مارسیال له خوله‌كانی 84 و 90 هاتنه تۆماركردن.
به‌م ئه‌نجامه یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ژماره‌ی خاڵه‌كانی بۆ 20 خاڵ به‌رز كرده‌وه و دوای یانه‌ی ئارسناڵ كه 21 خاڵی هه‌یه، پێگه‌ی خۆی له ڕێزبه‌ندی دووه‌می یانه‌كان قایمتر كرد، یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدیش به 12 خاڵ له ریزبه‌ندی 6ی یانه‌كان مایه‌وه.
ئیرلینگ هالاند هێرشبه‌ری نه‌رویجی كه ئه‌مساڵ له یانه‌ی بڕووسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانییه‌وه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی مانچسته‌ر سیتییه‌وه كردووه، به تۆماركردنی ئه‌م سێ گۆڵه ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له وه‌رزی ئه‌مساڵی خولی نایابی ئینگلیزی بۆ 14 گۆڵ به‌رز كرده‌وه و به‌مه‌ش به‌بێ ڕكابه‌ری له ڕێزبه‌ندی یه‌كه‌می گۆڵكارانی خوله‌كه پێگه‌ی خۆی قایم كرد، نزیكترین ڕكابهریشی هاری كینی هێرشبه‌ری یانه‌ی تۆتنهامه كه 7 گۆڵی هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.