ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م سه‌رۆكی ئۆكراینا به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی شاری لیمانی ستراتیجی له ناوچه‌ی دۆنیتسك ڕاگه‌یاند كه پێشتر هێزه‌كانی ڕووسیا ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتبوو.
ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی له تۆمارێكی ده‌نگیدا ڕایگه‌یاند: نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م سوپای ئۆكراینا توانی ته‌واوی شاری لیمان له ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی ڕووسیا ده‌ربێنێ و ڕزگاری بكات.
سه‌رۆكی ئۆكراینا بۆ ئه‌م سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه و به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی ئه‌م شاره گرینگه ستراتیجییه سوپاسی هێزه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی كرد.
سوپای ئۆكراینا دوێنێ شه‌موو توانیبوویان بگه‌نه‌وه نێو شاری لیمان له ناوچه‌ی دۆنیتیسك له ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆكراینا، به‌ڵام ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م شاره‌كه به‌ته‌واوی له‌ده‌ست سوپای ڕووسیا ده‌رهێنرا.
زیلینسكی ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه لیمان شارێكی گرینگی ستراتیجییه بۆ سوپای ئۆكراینا به‌هۆی ئه‌وه‌ی خاڵی به‌ستنه‌وه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و هێڵی ئاسنینه، جگه له‌وه‌ش سه‌ركه‌وتنه‌كه وره‌ی سه‌ربازه ئۆكراینه‌كان به‌رز ده‌كاته‌وه.
جێی باسه پێشتر سێرگی هایدای سه‌رۆكی ئیداری ناوچه‌ی لۆهانسكی ئۆكراینا ئاشكرای كردبوو كه له‌نێو شاری لیمان زیاتر له 5 هه‌زار سه‌ربازی سوپای ڕووسیای لێیه و سوپای ئۆكرایناش له هه‌موولایه‌كه‌وه گه‌مارۆیان داون به مه‌به‌ستی ڕزگاركردنی شاره‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.