به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌رگریی شارستانی به‌غدا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م هۆكاری داڕمانی باڵه‌خانه‌ی تاقیگه‌كه‌ی شاری به‌غدا ئاشكرا كرد كه به‌هۆی كه‌موكوڕی دیزاینی باڵه‌خانه‌كه‌وه بووه.
عه‌مید حه‌سه‌ن ئیبراهیم به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگریی شارستانی به‌غدا ڕایگه‌یاند: زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی به‌رگریی شارستانی ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه هۆكاری داڕمانی باڵه‌خانه‌ی تاقیگه‌كه كه‌موكوڕی دیزاینی باڵه‌خانه‌كه بووه.
ڕاشیگه‌یاند: باڵه‌خانه‌كه سه‌ره‌تا له 4 نهۆم دروستكراوه، به‌ڵام دواتر باڵه‌خانه‌ی تری بۆ زیادكراوه و ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی به‌رگه نه‌گرێت و بڕمێت.
سه‌باره‌ت به دوایین هه‌وڵه‌كان بۆ ڕزگاركردنی ئه‌وانه‌ی له‌ژێر باڵه‌خانه‌كه ماون، عه‌مید حه‌سه‌ن ئیبراهیم گوتی: تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی له دوێنێوه له هه‌وڵه‌كانیان بۆ ڕزگاركردنی ئه‌وانه‌ی له‌ژێر باڵه‌خانه‌كه ماون به‌رده‌وامن، تا ئێستاش 13 كه‌س ڕزگاركراون و هه‌وڵه‌كانیش له‌مباره‌یه‌وه به‌رده‌وامن.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگریی شارستانی به‌غدا گوتیشی: به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانمان سێ كه‌س له‌ژێر داروبه‌ردی باڵه‌خانه‌كه ماون و ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌میش توانرا ته‌رمی پاسه‌وانی باڵه‌خانه‌كه ده‌ربهێنرێ.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ڕه‌نگه سبه‌ی دووشه‌م كۆتایی به كاره‌كانیان له گه‌ڕان و به‌دواداچوون بهێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.