سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به بۆنه‌ی جه‌ژنی نیشتمانی عێراق په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاو ده‌كاته‌وه و ڕایده‌گه‌یه‌نێ كه له‌م ڕۆژه‌دا یادی خه‌باتی نیشتمانی گه‌له‌كه‌مان له‌پێناو دیموكراسییه‌ت و سه‌ربه‌خۆیی و چه‌سپاندنی ئازادی ده‌كه‌ینه‌وه.
مسته‌فا كازمی بۆ سبه‌ی دووشه‌م كه جه‌ژنی نیشتمانی عێراقه په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه ڕایگه‌یاند: به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نیشتمانییه‌وه كه هاوكاته له‌گه‌ڵ 3ی تشرینی یه‌كه‌م، جوانترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی گه‌له‌كه‌م ده‌كه‌م.
ڕاشیگه‌یاند: ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌م ڕۆژه یه‌كێكه له ئاماژه هاوبه‌شییه عێراقییه قووڵه‌كان و هه‌روه‌ها به‌هێزی به‌ها نیشتمانییه‌كان له وڵاته‌كه‌مان كه یه‌كێكه له ڕه‌گه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی شارستانییه‌تی مرۆڤایه‌تی.
مسته‌فا كازمی هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: له‌م ڕۆژه‌دا یادی خه‌باتی نیشتمانی گه‌له‌كه‌مان له‌پێناو دیموكراسییه‌ت و سه‌ربه‌خۆیی و چه‌سپاندنی ئازادی ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش به‌هێزكردنی شوناسێكی نیشتمانی كۆكه‌ره‌وه ئه‌ركێكی نیشتمانی و ئه‌خلاقی سه‌رشانمانه، له‌پێناو عێراق و ئاینده‌ی نه‌وه‌كانی.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌شی دا: بۆ ئه‌وه‌ی له ئاستی ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌دا بین كه پێكه‌وه ده‌یگرینه ئه‌ستۆ بۆ پاراستنی مێژووه پڕ له به‌خشش و پڕ له ئه‌زموونه‌كه‌مان.
جێی باسه سبه‌ی دووشه‌م ڕۆژی نیشتمانی عێراقه و به‌هۆیه‌وه له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگا و فه‌رمانگه حكوومه‌ییه‌كان له ته‌واوی عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، پشووی فه‌رمییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.