Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 14:17

مەسرور بارزانی و مستەفا کازمی جەخت لەسەر بەردەوامبوونی گفتوگۆ دەکەنەوە

کوردستان TV
100%

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 03ـی 10ـی 2022 پێشوازی لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدراڵ کرد.

لە  كۆبوونەوەكەدا، گفتوگۆ دەربارەی کێشەکانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵی کرا و هەردوولا جەختیان لە پێویستیی بەردەوامبوونی گفتوگۆ كردەوە بەمەبەستی تێپەڕاندنی ئاستەنگەكان.

هەروەها ژماره‌یه‌ک بابەتی تایبەت بە گوزەرانی هاووڵاتییانی هه‌رێمي كوردستان تاوتوێ کران و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی، پێویستە بەرژەوەندی هاووڵاتییان بە سەرجەم پێکهاتەکانەوە و ماف و شایستە دەستوورییەکانیان لە سەرتاسەری وڵات، بە هەرێمی کوردستانەوە، لە پێشینەی کارەکاندا بێت.

لە كۆبوونەوەكەدا، پێویستیی بەردەوامبووني كۆبوونەوە هاوبەشەكان و مامەڵەكردن بەشێوەیەکی جیددی لەگەڵ هەموو دۆسییەکان و ڕەخساندنی هەلومەرجی باش بۆ گفتوگۆی بنیاتنەرانە كە ببێتە هۆی چارەسەرەکردنی کێشەکان لە چوارچێوەی دەستووردا، دووپاتکرایەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.