سەدر ئەمڕۆ دووشەممە 03ـی 10ـی 2022 لە ڕۆژی نیشتمانی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ڕۆژی نیشتیمانی ڕاستەقینەی عێراق ئەو ڕۆژەیە کە لە گەندەڵی و گەندەڵکاران ڕزگاری دەبێت.
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە پەیامێکدا نووسیویەتی " ئەمڕۆ ڕۆژی نیشتمانی عێراقە، عێراق ئازاد و سەربەرز و سەربەخۆ و بەهێز ژیاوە."
هەروەها نووسیویەتی " ڕۆژی نیشتیمانی ڕاستەقینەی عێراق ئەو ڕۆژەیە کە لە گەندەڵی و گەندەڵکاران ڕزگاری دەبێت، لە ڕۆژی چاکسازی ڕاستەقینەدا، نە وابەستەیی، نە پاشکۆیی، نە پشکپشکێنە، نە گەندەڵی، نە دەستوەردانی دەرەکی و میلیشیاکان.
ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەوکاتە عێراق وڵاتێکی بەختەوەرە کە نە ڕۆژهەڵاتی و نە ڕۆژئاوایی بێت، درەوشانەوەکەی ڕەنگدانەوەی خەڵک و کەرامەتی بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.