Erbil 38°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 23:40

مسته‌فا كازمی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی پاره‌ی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستانی ده‌ركردووه

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رێكی وه‌زاره‌تی بارزگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌می شاری هه‌ولێر جه‌ختی كردۆته‌وه‌ كه‌ ڕه‌زامه‌ندی پێشانداوه‌ له‌سه‌ر خه‌رجكردنی پاره‌ی ساڵه‌كانی 2014 و 2015 و 2016ی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان.

نه‌وزاد شێخ كامیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی له‌ وه‌زاره‌تی بارزگانی و پیشه‌سازی ڕایگه‌یاند: لە میانەی سەردانەکەی ئه‌مڕۆ دووشه‌می بۆ شاری هەولێر، مسته‌فا كازمی سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی عێراقی فیدراڵ لە وتاره‌كه‌یدا رایگەیاند كه‌ ڕۆژی یەکشەمی ڕابردوو ڕەزامەندی کۆتاییمان داوه‌ بۆ خەرجکردنی پارەی جوتیاران بۆ ساڵه‌كانی 2014، 2015 و 2016.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی هیواشی خواست بە زووترین کات ئه‌م پاره‌یه‌ی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان دابەش بکرێت.

 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.