سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له میانه‌ی به‌شداریكردن له ڕێوڕه‌سمی ساڵیادی كۆچی دوایی مام جه‌لال له شاری هه‌ولێر، دووباره بانگه‌وازی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه عێراقییه‌كانی كرده‌وه بۆ گفتوگۆیه‌كی گشتگیر به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌كردنی قه‌یرانه سیاسییه‌كانی ئێستای وڵات.
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌م سه‌ردانی هه‌ولێری پایته‌ختی كرد، له سه‌ردانه‌كه‌شیدا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه.
سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش هه‌ر له شاری هه‌ولێر به‌شداریی له ڕێوڕه‌سمی ساڵیادی كۆچی دوایی مام جه‌لالی كرد.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تێیدا گوتی: به‌داخه‌وه ئێمه ئێستا له سه‌رده‌مێكدا ده‌ژین كه به‌ها و ڕه‌وشت له جیهانی سیاسه‌تدا به‌ره‌و له‌ناوچوون چووه، بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری كێشه‌كان زمانی تۆمه‌تباركردن و خیانه‌تكردن به‌سه‌ر زمانی دیالۆگی ئارام و گفتوگۆ زاڵبووه.
ڕاشیگه‌یاند: له‌م كاته‌دا عێراق له هه‌موو كات پێویستی به گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر مێزی گفتوگۆی نیشتمانی هه‌یه كه سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌خۆ بگرێت.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: به‌رژه‌وه‌ندی عێراق و گه‌له‌كه‌ی له‌وه‌دایه كه هه‌مووان دووباره بچنه‌وه سه‌ر مێزی گفتوگۆی نیشتمانی و تاكه ڕێگه‌شمان بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی ئێستای وڵات دیالۆگه له‌نێوان لایه‌نه‌كاندا، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش نه‌كه‌ین، به‌دڵنیاییه‌وه ئاگره‌كه هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه ده‌سووتێنێ.
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له ماوه‌ی ڕابردوودا عێراقییه‌كان توانیان دووباره خۆیان به جیهان بناسێننه‌وه به‌شێوه‌یه‌ك كه شایه‌نی ناو و مێژووه پڕ سه‌روه‌رییه‌كه‌یان بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.