Erbil 38°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 23:52

شاندێكی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق گه‌یشته‌ هه‌ولێر و سبه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ كۆ ده‌بنه‌وه‌‌

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشه‌م لیوا روکن نەجمەدین جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان و شاندێكی وه‌زاره‌تی وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیان کرد لە شاندێکی باڵای وه‌زاره‌تی بەرگریی عێراق بە سەرۆکایەتی فەریق روکن قەیس خەلەف یاریدەدەری سەرۆکی ئەرکانی سوپا بۆ ئۆپەڕاسیۆنەکان.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ سه‌باره‌ت به‌ دیدارێکه‌ی نێوانیان ڕایگه‌یاند: پەیوەندییەکانی ئێستای نێوان وەزارەتی بەرگری و وەزارەتی پێشمەرگە گفتوگۆی لەبارەوە کرا.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هەردوولا جەختیان لەپتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکان و فراوانکردنی هەمەلایەنەی کاری هەماهەنگی نێوان پێشمەرگە و سوپا کرده‌وە.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ بڕیارە سبەی سێشه‌م به‌ فه‌رمی كۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌كانیان له‌گه‌ڵ شانده‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق ده‌ست پێ بكات.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.