ئه‌مڕۆ دووشه‌م دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی له وڵاتی سۆماڵ ڕووی دا و به‌هۆیه‌وه 19 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا، یه‌كێك له قوربانییه‌كانیش وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته بوو.
ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كان له شاری بیلدوین ڕووی دا كه ده‌كه‌وێته دووری 300 كم له باكوری مه‌قدیشۆی پایته‌ختی سۆماڵ و بزووتنه‌وه‌ی شه‌باب كه له ڕێكخراوی قاعیده‌وه نزیكن، به‌رپرسیاره‌تی هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌كه‌یان له ئه‌ستۆ گرت.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی حكوومه‌تی سۆماڵ له هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌كه‌دا 19 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها ته‌قینه‌وه‌كان ئه‌وه‌نده به‌هێزبوون زیانیان به‌ر چه‌ندان باڵه‌خانه‌ی نزیكی ڕووداوه‌كه گه‌یاندووه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش دا كه یه‌كێك له قوربانییه‌كانی ته‌قینه‌وه‌كان وه‌زیری ته‌ندروستی سۆماڵ بووه له‌گه‌ڵ به‌رپرسی كاروباری دارایی هه‌رێمی هێرشابیل كه له كاتی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا له شوێنی رووداوه‌كه بوون.
ته‌قینه‌وه‌كه دوای ئه‌وه هات كه حكوومه‌تی سۆماڵ ئه‌مڕۆ دووشه‌م كوشتنی سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای بزووتنه‌وه‌ی شه‌بابی له هێرشێكی فڕۆكه سه‌ربازییه‌كاندا ڕاگه‌یاندبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.