ئه‌مشه‌و دووشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا دوو درۆن به‌سه‌ر ئاسمانی گه‌رمیاندا سووڕاونه‌ته‌وه و دواتریش بێ زیان ناوچه‌كه‌یان جێهێشتووه.
محه‌مه‌د ساڵح په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) له كه‌لار پێی ڕاگه‌یاندین: كه‌مێك پێش ئێستا دوو درۆنی نه‌ناسراوه به‌سه‌ر ئاسمانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیاندا سووڕاونه‌ته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: دوای ماوه‌یه‌ك سووڕانه‌وه، دوو درۆنه‌كه به‌بێ هیچ زیانێك ناوچه‌كه‌یان جێهێشتووه و به‌ره‌و سنووری ئێران ڕۆیشتوون.
لای خۆشییه‌وه فه‌رمانده‌یه‌كی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له گه‌رمیان ڕایگه‌یاند: درۆنه‌كان به‌سه‌ر شارۆچكه‌ی خانه‌قین و شاره‌دێی ڕزگاریشدا سووڕاونه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه دوای ماوه‌یه‌ك سووڕانه‌وه، ئاسمانی هه‌رێمی كوردستانیان جێهێشتووه و به‌ره‌و شوێنێكی تر ڕۆیشتوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.