Erbil 38°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 23:40

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پیشه‌سازی جه‌نگی عێراق گه‌یشته‌ هه‌ولێر

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه‌ ئه‌مشه‌و دووشه‌م سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پیشه‌سازی جه‌نگی عێراق له‌گه‌ل شاندێكی یاوه‌ری گه‌یشته‌ هه‌ولێر و سبه‌ی كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیان ده‌ست پێ ده‌كه‌ن.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ دووشه‌م سەربەست لەزگین بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە و لیوا روکن بەختیار محەمەد سدیق ئەمینداری گشتی وەزارەت لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، پێشوازییان کرد لە شاندێکی عێراقی.

ڕاشیگه‌یاند: شانده‌كه‌ پێکهاتبوون لە محەمەد ساحب ئەلدەڕاجی سەرۆکی دەستەی پیشەسازی جەنگی و جەلال عەباس حوسێن بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای پیشەسازییە جەنگییەکان.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ سبەی سێشه‌م چەند کۆبوونەوە و دیدارێک لەگەڵ شانده‌كه‌ی پیشه‌سازی جه‌نگی عێراق ئەنجام ده‌دەن.

جێی باسه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ دووشه‌م شاندێكی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق بە سەرۆکایەتی فەریق روکن قەیس خەلەف یاریدەدەری سەرۆکی ئەرکانی سوپا بۆ ئۆپەڕاسیۆنەکان گه‌یشتبووه‌ شاری هه‌ولێر و بڕیاریشه‌ سبه‌ی سێشه‌م به‌ فه‌رمی كۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌كانیان له‌گه‌ڵ شانده‌كه‌ی وه‌زاره‌تی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێ بكات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.