Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 16:22

ئه‌مشه‌و شوفێرێكی ماتۆڕسكیل به‌هۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانی له‌ده‌ست دا

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان ئاشكرای كرد، ئه‌مشه‌و دووشه‌م بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر ڕێگای کەلار – خانەقین، شوفێرێكی ماتۆڕسکیل گیانی لەدەست دا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند: ئەمشەو لە ئاکامی پێکدادانی ماتۆڕسکیلێك و بارهه‌ڵگرێكی کیا لەسەر ڕێگای کەلار - خانەقین لە نزیک گوندی ساڵح ئاغا، شوفێری ماتۆڕسکیلەکە بە سەختی بریندار بوو و دەستبەجێ گواسترایەوە نەخۆشخانە، دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م بەهۆی سەختی برینەکەیەوە له‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی لەدەست دا.

ڕاشیگه‌یاند: ماتۆڕسکیلەکە بە ئاراستەی شارۆچكه‌ی خانەقین ده‌ڕۆیشت و بارهه‌ڵگره‌كه‌ش بەپێچەوانە، لە نزیک گوندی ساڵح ئاغا پێکیان داداوە.

سه‌باره‌ت به‌ شوفێری ماتۆڕسكیله‌كه‌، هاتوچۆی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند: ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە لەدایکبووی ساڵی 2005ە.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ تیمه‌كانی هاتوچۆی گه‌رمیان لێکۆڵینەوەكانیان لەسه‌ر ڕووداوەکە دەست پێ کردووە بە مەبەستی زانینی هۆکاری ڕووداوەکە.

وێنه‌ی ڕووداوه‌كه‌:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.