جۆبایدن، سەرۆك كۆماری ئەمریكا رایگەیاند: ئەمریكا لەم هەفتەیەدا سزای زیاتر دەسەپێنێت بەسەر ئەنجامدەرانی توندوتیژی دژ بە خۆپیشاندەرانی ئاشتیانە و بەردەوامیش دەبین لە لێپرسینەوە لە بەرپرسانی ئێران ، هاوكات پشتیوانی لە مافی ئێرانییەكان دەكەین بۆ ئەوەی ئازادانە خۆپیشاندان بكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمریكا بە قووڵی نیگەرانە لەو ڕاپۆرتانەی كە باس لە بەردەوامبوون و زیادبوونی توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران لە ئێران دەكەن.
بایدن دووپاتی كردەوە كە ئەمریكا لەگەڵ ئافرەتانی ئێران و هەموو ئەو هاووڵاتیانەی ئێراندا دەوەستێت كە ورەیان ئیلهامی بۆ هەموو جیهان هێناوە.
دوای گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی ، ماوەی نزیكەی 3 هەفتەیە، لە زۆربەی شارەكانی ئێران ناڕەزایی و خۆپیشاندان بەردەوامی هەیە.
سەرۆكی ئەمریكا: لەم هەفتەیە سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنین
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.