Erbil 38°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 23:37

پۆلیسی پارێزگای زیقار: رێڕەوی خۆپیشاندانەكان لە ئاشتیانە بۆ توندوتیژی و ئاژاوەگێڕی گۆڕا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە، سەعد عەلی عاتی حەربییە، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی سومەر و پۆلیسی پارێزگای زیقار ، ڕوونكردنەوەیەكی بۆ خەڵكی ئەو پارێزگایە سەبارەت بە ڕووداوەكانی خۆپیشاندانەكانی ئەم دواییە بڵاوكردەوە.
لە بەیاننامەیەكدا حەربییە ڕایگەیاندووە، رێڕەوی خۆپیشاندانەكان لە ئاشتیانە گۆڕاوە بۆ توندوتیژی و ئاژاوەگێڕی لە هەوڵێكدا بۆ ئاگر تێبەردانی باڵەخانەی پارێزگا كە بووە هۆی برینداربوونی سەخت لەنێوان ئەندامان و ئەفسەرەكاندا.
ئاماژەی بەوەشكردووە، هێزەكانمان توانیان ئاژاوەگێڕەكان بە شێوەیەكی ئاشكرا دەستگیر بكەن و ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەریان دەگیرێتەبەر .
حەربییە جەختیكردەوە، هێزەكانمان بەردەوامن لە سەپاندنی یاسا و گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر بە هەموو ئەو كەسانەی كە هەوڵی ناسەقامگیركردنی ڕەوشی ئەمنی لە زیقار دەدەن.
 داواشی لە هەموو لایەك كرد پشتیوانی لە هێزە ئەمنییەكان بكەن و دەستبەرداری توندوتیژی و ئاژاوە بن.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.