ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 04-10-2022 له سه‌نته‌ری ئاڵا له شاری هه‌ولێر، به ئاماده‌بوونی ده‌یان نووسه‌ر و شاعیر و كه‌سوكاره‌كه‌ی رێوڕه‌سمێك بۆ چله‌ی ماته‌مینی" صافی مه‌لازاده"ی شاعیر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
صافی مه‌لازاده، یه‌كێك بوو له شاعیره گه‌نج و دیاره‌كانی هه‌ولێر، له 26-08-2022 به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی كتوپڕه‌وه كۆچی دواییكرد.
صافی عه‌بدولڕه‌حمان حه‌میدی سووسه‌یی ناسراو به صافی مه‌لازاده،ئه‌ندامی ستاف و به‌رپرسی بۆردی ئه‌ده‌بی بوو له سه‌نته‌ری ئاڵا ،له ساڵی 2008ه‌وه، ده‌ستی به شیعر نووسین كردووه،له چه‌ندین گۆڤار و رۆژنامه شیعری بڵاوكردووه‌ته‌وه و به‌شداریی چه‌ندین فیستیڤاڵ و كۆڕی شیعری كردووه.
صافی مه‌لازاده خاوه‌نی كتێبێكی شیعرییه، به ناوی "سترانی كۆچ" كه له ساڵی 2021 له لایه‌ن ماڵی كتێب-ه‌وه چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه
كۆڕه‌كه له‌كاتژمێر 4ی ئێواره له هۆڵی سه‌نته‌ری ئاڵا به‌رێوه ده‌چێت.
ئا- كامران
ئه‌مڕۆ چله‌ی ماته‌مینی "صافی مه‌لا زاده" به‌رێوه‌ده‌چێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.