بەهەوڵ و ماندوبوونی پزیشكانی نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ لەشاری سلێمانی ئێستا بەشێوازێكی نوێ نەشتەرگەری دڵی منداڵان ئەنجام دەدرێت كەلەڕێگەی كونێكی زۆر بچووكەوە نەشتەرگەرییەكە ئەنجام دەدرێت و برینەكە بەئاسانی چاك دەبێتەوە و شوێنەواری بەجێ نامێنێت.
بەپێی ووتەی پزیشكانی پسپۆڕی نەشتەرگەری دڵ ئەو شێوازە تازەیەی نەشتەرگەری دڵی منداڵان سوودێكی زۆری هەیە كەهیچ دەرەنجامێكی نیە لەسەر منداڵەكە و شێوازەكە كۆنەكەی نەشتەرگەری دڵی منداڵان كەبەكاردەهێنرا شوێن برینەكەی دەردەكەوت و نەخۆشەكە ماوەیەكی زیاتر لەنەخۆشخانە دەمایەوە.
ماوەیەكە دەستكراوە بە بەكارهێنانی ئەو شێوازە تازەیەی نەشتەرگەری دڵی منداڵان و دە منداڵی نەخۆش ئەم جۆرە نەشتەرگەرییەی بۆ كراوە و ئەو منداڵانەی نەخۆشی دڵیان هەیە لەتەمەنی 2 تاوەكو 16 ساڵی ئەم شێوازەیان بۆ بەكاردەهێنرێت.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.