لە كاتێكدا زیاتر لە دوو هەفتەیە خۆپێشاندانەكان لە ئێران بۆ ئیدانەكردنی كوژرانی ژینا ئەمینی بەردەوامن ، هەواڵگری ئەمریكا دووپاتی كردەوە كە بەردەوامی ئەو ناڕەزایەتیانە و ماوەی بڵاوبوونەوەیان بەڕاستی جێگەی سەرسوڕمانە.
بیل بێرنز، بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری ناوەندی ئەمریكا رایگەیاند: ڕادەی بڵاوبوونەوەی ئەم ناڕەزایەتیانەی بە ڕەشەبا" وەسف كرد، بە تایبەت كە كاریگەرییان لەسەر دەیان شار و پارێزگا و هەروەها چین و توێژە جیاوازەكاندا هەبووە.
بێرنز لە وتووێژێكدا لەگەڵ كەناڵی سی بی ئێس گوتی: لاوانی ئێرانی بە تایبەت ئافرەتان لە قەیرانی ئابووری و بارودۆخی سەختی ژیان و گەندەڵی و كۆت و بەندە كۆمەڵایەتییەكان و سەركوتی سیاسی لەو وڵاتەدا بێزاربوون، ئەمەش وایكردووە ئامادەبن بۆ ئەوەی ریكسێكی ئازایانە بكەن.
ئەو خۆپیشاندانانەی لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا دەیان شاری سەرتاسەری ئێرانی گرتەوە و تا ئێستاش بەردەوامە، گەورەترین ناڕەزایەتیان لە دوای خۆپیشاندانەكانی دژی نرخی سووتەمەنی لە ساڵی 2019، پێكهێناوە.
هەواڵگری ئەمریكا: خۆپیشاندانەكانی ئێران وەك ڕەشەبایە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.