هاتووچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت: لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای (کەلار- خانەقین) شۆفێرێکی ماتۆڕسکیل گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند: لە ئاکامی پێکدادانی ماتۆڕسکیلێک و کیا بینگۆ بارهەڵگر، لەسەر رێگەی کەلار - خانەقین لە نزیک گوندی ساڵح ئاغا لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە بە سەختی برینداربوو دەستبەجێ گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
هاتووچۆی گەرمیان ئاماژهی بهوهشكردووه، ماتۆڕسکیلەکە بە ئاڕاستەی قەزای خانەقین رۆشتووە و کیاکە بە پێچەوانەوە لە نزیک ساڵح ئاغا پێکیانداداوە، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە لەدایکبووی ساڵی (2005)ە، تیمی هاتووچۆ لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە بە مەبەستی زانینی هۆکاری رووداوەکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.