Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 18:13

هه‌ولێر... دروستكردنی ئاوەڕۆی هەشتی حەسارۆك گەیشتووەتە قۆناغی كۆنكرێتكردن

کوردستان TV
100%

دروستكردنی ئاوەڕۆی گەڕەكی هەشتی حەسارۆك لە شاری هەولێر هەنگاوی باشی بڕیوە و گەیشتە قۆناغی كۆنكرێتكردن و كاركردنیش تێیدا بەردەوامە.
دوای ئەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان خۆی سەردانی گەڕەكی هەشتی حەسارۆكی كرد و بڕیاری دا بەزووترین كات خزمەتگوزاریی ئاو و ئاوەڕۆ و شەقام بگەیەندرێتە گەڕەكەكە و لەوكاتەوە هەنگاوە كردەییەكانی گەیاندنی خزمەتگوزاری دەستیپێكرد و دواتر لەنێوان ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و كۆمپانیای گەلیاوە گرێبەستێك بە گوژمەی زیاتر لە حەوت ملیار دینار بۆ دروستكردنی ئاوەڕۆ و شەقامی 60مەتریی هەشتی حەسارۆك واژوو كرا.
ئێستا كاركردن لە دروستكردنی شەقامە 60مەترییەكە و ئاوەڕۆكانی هەشتی حەسارۆك بە سەرپەرشتیی ئەندازیار و ڕووپێوان و ستافی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر بە باشی بەڕێوە دەچێت و دروستكردنی ئاوەڕۆش گەیشتووەتە قۆناغی كۆنكرێتكردن و كاركردن تێیدا بۆ تەواوكردنی كۆی پاكێجەكانی پرۆژەكە بەردەوامە.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.