Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:20

ئێران.. گوڵاڵە وەتەن دووست پارێزەر و چاڵاكوانی مافی ئافره‌تان ده‌ستگیركرا

کوردستان TV
100%

گوڵاڵە وەتەن دووست، پارێزەری پلە یەک و چالاکی ناسراوی بواری ئافره‌تان لە شاری مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ده‌ستگیركرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
 

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە 3 ى 10ى 2022، هێزە ئەمنییەکان لە شاری سنە له‌ كوردستانی ئێران، گوڵاڵە وەتەن دووستیان دەستبەسەر کردووە و لەبارەی چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.


شیاوی ئاماژە پێدانە، کە لەم ساڵانەی دواییدا گوڵاڵە وەتەن دووست چەندین جار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بانگ کراوە و هەڕەشە و لێپرسینەوەی لێکراوە.

گوڵاڵە وەتەن دووست، یەکێکە لە پارێزەرە پلە یەکەکانی دەزگای داد و هەروەها چالاکی بواری مافی ئافره‌تان و منداڵانە کە لەم ساڵانەی دواییدا لە بوارانەدا چالاکی هەبووە و چەندین بابەتی لەم بوارانەدا بڵاو کردووەتەوە.
 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.