Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 06:19

كۆریای باكوور مووشەكێكی بالیستیی دیكەی تاقیكردەوە

کوردستان TV
100%

كۆریای باكوور بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بۆ یەكەمجار لە ماوەی پێنج ساڵدا مووشەكێكی بالیستیكی بە ئاسمانی ژاپۆن ئاراستە كرد، ئەمەش وایكرد دەسەڵاتدارانی ژاپۆن دانیشتووانیان ئاگادار بكەنەوە و هێلەكانی شەمەندەفەر لە باكووری ئەو وڵاتە بۆ ماوەیەكی كاتی ڕابگرن.
ئەمە یەكەم مووشەكی كۆریای باكوورە كە لە ساڵی 2017ەوە ڕێڕەوێكی لەو شێوەیە پەیڕەو بكات و تۆكیۆ ڕایگەیاندووە كە ڕەنگە ڕێڕەوی 4600 كیلۆمەتر درێژترین مەودا بێت كە لە تاقیكردنەوەكانی كۆریای باكووردا ڕۆیشتبێت، كە زۆرجار لە بەرزایییەكی زۆردا دەبن بۆ ئەوەی لە وڵاتانی دراوسێدا نەفڕن.
بە گوتەی بەرپرسانی تۆكیۆ و سیئۆل، مووشەكەكە لە نێوان 4 هەزار و 500 بۆ 4 هەزار و 600 كیلۆمەتر ڕۆیشتووە و لە بەرزترین بەرزی هەزار كیلۆمەتری فڕیوە.
بەپێی گوتەی سەرۆكی ئەركانی هاوبەشی كۆریای باشوور، پێدەچێت مووشەكی بالیستیكی مەودا مامناوەند لە پارێزگای گاگانگی كۆریای باكوورەوە هەلچدرابێت، كە پارێزگایەكە پیۆنگیانگ بۆ ئەنجامدانی چەندین تاقیكردنەوەی ئەم دواییە بەكاریهێناوە.
لەوبارەیەوە شرۆڤەكاران دەڵێن : زنجیرە تاقیكارییە مووشەكییەكانی كۆریای باكوور، پەرە بە توانای نوێ دەدات و پەیامێك دەنێرێت كە پەرەپێدان مافێكی سەروەرییە.


 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.