ئاراس جەبار،شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردۆتەوە كە لەئەنجامی بەردەوامی كاریگەری بەرزە پاڵەپەستۆی ژێر گەرم و وشك لەسەر كەشی ناوچەكانمان لە سبەی چوارشەمەوە 5-10-2022 تا ناوەراستی هەفتەی ئاییندە رێكەوتی 10-10-2022 كاریگەری گەرما لەسەر ناوچەكانمان زیاد ئەبێتەوە و بەرێژەی 2 پلەی سەدی پلەكانی گەرما لەسەرجەم ناوچەكان بەرزدەبێتەوە .
هەروەها دەڵێت: بەگشتی ئاسمانی ناوچەكە لەم مەودایەدا بەزۆری ساماڵ و هەندێك كات هەورێكی كەمی بەرز دروست ئەبێت .
دەشڵێت: لە ناوەراستی هەفتەی ئایندەوە رێكەوتی 9-10-2022 بەدواوە لەئەنجامی هاتنە خوارەوەی بارستە هەوایەكی سارد بۆ سەر حەوزی دەریای ناوەراست قۆناغێكی نوێ لەنزمبوونەوەی پلەكانی گەرما لەناوچەكانی هەرێمدا دەستپێدەكات بەرێژەی 5 تا 6 پلەی سەدی پلەكانی گەرما لەسەرجەم ناوچەكاندا نزمدەبێتەوە .
هەروەها لەسەرەتای هاتنی ئەم بارستە هەوایە لەرۆژی یەكشەمە 9-10-2022 كەشی ناوچەكە بۆ ماوەیەكی كورت ناسەقامگیر ئەبێت بەهۆی هاتنی برێك شێ لەدەریای ناوەراستەوە ئاسمانی هەرێم بەزۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری چالاكبوونی هەورە تریشقە و بارانی هەرەمەكی لەبەشێكی ناوچەكانی سنوری پارێزگای دهۆك و باكوری پارێزگای هەولێر ، هەروەها چالاكبوونی خێرایی با و خۆڵبارینیش لە ئارادا ئەبێت.
شارەزایەكی كەشناسی: هەفتەی داهاتوو ئەگەری هەورە تریشقە و باران بارین هەیە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.