Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 06:21

ئه‌مریكا ئاماری قوربانییە مەدەنییەکان بەهۆی بۆردومانە ئاسمانییەکانییەوە لە ساڵی 2021 ئاشکرا دەکات

کوردستان TV
100%


وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا "پێنتاگۆن" لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، بەهۆی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ساڵی 2021 لە چەند ناوچەیەکی جیهان، 12 کەسی مەدەنی کوژراون و 5ی دیکەش بریندار بوون.
ڕاپۆرتەکە کە بە ڕەزامەندیی کۆنگرێسی ئەمریکا ڕاگەیەندراوە، ئەوە ئاشکرا دەکات، "بەهۆی بۆردومانێکی شکستخواردووی سوپای ئەمریکا لە ڕێگەی درۆنەوە لە کابووڵی پایتەختی ئەفغانستان لە 29ی ئابی 2021، 10 کەسی مەدەنی کوژران و دوو کەسی مەدەنی دیکەش لە دوو بۆردومانی ئاسمانی لە ناوچەی هەرات و قەندەهار لە ئەفغانستان کوژران، هەروەها دوو کەسی مەدەنی دیکە لە ئاکامی بۆردومانێکی ئاسمانیی ئەمریکی دیکەدا لە قەندەهار بریندار بوون.
ڕاپۆرتەکە ئاماژەشی پێدا، بەپێی خەمڵاندنی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لە ئەفریقیا، بەهۆی بۆردومانێکی ئاسمانیی ئەمریکا لە سۆماڵ لە کانوونی دووەمی 2021 سێ کەسی مەدەنی بریندار بوون.
ڕاپۆرتەکە ڕوونیشی کردەوە، لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا شەش ڕاپۆرت هەبوون دەربارەی کوژران و برینداربوونی کەسانی مەدەنی، سێ لەو ڕاپۆرتانە لەژێر هەڵسەنگاندنن و، سێ ڕاپۆرتەکەی دیکە جێی باوەڕ نین.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.