ڕكابه‌ریه‌كانی پاڵه‌وانێتی جیهان له یاری تۆپی سه‌رمێز له شاری شینگدوی وڵاتی چین به‌رده‌وامه، له‌میانی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌و له گڕوپی یه‌كه‌می ئاستی پیاواندا، هه‌ڵبژارده‌ی چین به سێ سه‌ركه‌وتنی بێ به‌رامبه‌ر پێش هه‌ڵبژارده‌ی سلۆڤینیا كه‌وت.
له یه‌كه‌م یاری نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده، یاریزانی چینی فان ژین دۆنگی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یاریزانانی تۆپی سه‌رمێزی جیهان به سێ گێمی بێ به‌رامبه‌ر له دێنی كۆزولی سلۆڤینی برده‌وه، ئه‌نجامی گێمه‌كان، یازده حه‌وت، یازده شه‌ش، یازده پێنج بوو.
له دووه‌م یاریشدا، یاریزانی چینی، وانگ چو كین به سێ گێم به‌رامبه‌ر به گێمێك سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر داركۆ جۆرجیكی سلۆڤینی تۆماركرد، ئه‌نجامی گێمه‌كانی ئه‌م یاریه‌ش یازده شه‌ش، حه‌وت یازده، یازده حه‌وت، یازده نۆ بوو.
له سێیه‌م یاری نێوان هه‌ردوو ههڵبژاردهشدا، مان لۆنگی چینی به سێ گێمی بێ به‌رامبه‌ر له تالین سیڤیتكۆی سلۆڤینی برده‌وه، ئه‌نجامی گێمه‌كان یازده هه‌شت، یازده پێنج، یازده چوار بوو، به بردنه‌وه‌ی ئه‌م سێ یاریه هه‌ڵبژارده‌ی چین پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گڕوپی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا.
له وڵاتی چین یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتی جیهان له یاری تۆپی سه‌رمێز به‌رده‌وامه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.