بە گوژمەی ١٢٦،٢٩٧،٠٠٠ دینار ژمارەیەك پرۆژەی ئاو و ئاوەڕۆ لە هەولێر و دەوروبەری جێبەجێ دەكرێن.
بەپێی چەند فەرمانێكی خەرجكردنی گوژمە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆژەكانی تایبەت بە سێكتەری ئاو و ئاوەڕۆ و دابینكردنی پێداویستی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر و دەوروبەری، گوژمەی ( ١٢٦،٢٩٧،٠٠٠)دیناری بۆ جێبەجێكردنی حەوت پرۆژە خەرج دەكات.
پرۆژەكان لەسەر ڕێژەی ١٧٪ی داهاتی ئاو لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەرۆی هەولێر و دەوروبەری جێبەجێ دەكرێن، پێكهاتوون لە درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو لە گەڕەكی مامۆستایان2 و باغەمرە شەهاب لە دارەتوو و دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی كۆنكرێتكردن لە گەڕەكی ژین لە بەحركە و دروستكردنی بۆدی قەلاب و كڕینی تایە بۆ ئۆتۆمبێل و ئامێرەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر و دروستكردنی ئاوەڕۆ لە گەڕەكی پێنجی حەسارۆك لە شاری هەولێر.
ژمارەیەك پرۆژەی ئاو و ئاوەڕۆ لە هەولێر و دەوروبەری جێبەجێ دەكرێن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.