Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 20:24

پایسكیلسواری سلۆڤینی ماتی مۆهۆریچ نازناوی پێشبڕكێی نێودەوڵەتی كڕواتیای بەدەستهێنا

کوردستان TV
100%


پایسكیلسواری سلۆڤینی ماتی مۆهۆریچ لە تیپی بەحرەین ڤیكتۆریۆس نازناوی پێشبڕكێی نێودەوڵەتی كڕواتیای لە یاری پایسكیلسواری لە ئاستی پیاوان بەدەستهێنا.
 ڕكابەریەكانی قۆناغی شەشەم و كۆتایی پێشبڕكێكە بە درێژی سەدوپەنجاوهەشت كیلۆمەتر لە شارۆچكەی سڤێتا نێدێلیا دەستی پێكردو لە زەگربی پایتەختی كڕواتیا كۆتایی هات، لە ئەنجامدا پایسكیلسواری ئیتاڵی ئێلیا ڤیڤیانی پلەی یەكەمی قۆناغەكەی بە كاتی سێ‌ كاتژمێرو پازدە خولەك و پەنجاویەك چركە بەدەستهێناو پلەی دووەمی بۆ ماتی مۆهۆریچی كڕواتی جێهێشت.
 بەم ئەنجامەش مۆهۆریچ پێشەنگی ڕیزبەندی گشتی پایسكیلسوارانی بەشداربووی پێشبڕكێكەی بەدەستهێناو نازناوەكەی مسۆگەركرد، یۆناس ڤینگێگاردی دانیماركی لە تیپی جامبۆ ڤیسما پلەی دووەمی لە ڕیزبەندی گشتی بەركەوت، پلەی سێیەمیش بووە بەشی ئۆسكار ئۆنلێی بریتانی لە تیپی دی ئێس ئێم.
 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.