Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 20:20

ئافرەتێك لە سلێمانی كوژرا

کوردستان TV
100%

بەیانیی ئەمڕۆ 4-10-2022 لە گەڕەكی بەختیاریی شاری سلێمانی، ئافرەتێك كە بە پیادە ڕۆشتووە، لە لایەن پیاوێكەوە تەقەی لێ كراوە و كوژراوە.
دواتریش میدیای پەكەكە بڵاویان كردەوە كە ئەو ئافرەتەی كوژراوە، ناوی (ئاگەهان ئاكارسەر)ە و ئەندامی ناوەندی ئەكادیمیای لێكۆڵینەوەی ژنلۆژی بووە.
بە گوێرەی میدیای پەكەكە ئەو ئافرەتەی كوژراوە، بە ڕەچەڵەك كوردە و خەڵكی شاری كۆنیای توركیایە.
ژنژلۆی ناوەندێكی ئەكادیمییەو خاوەندارییەتی و ئاراستەكەی دەگەڕێتەوە بۆ پەكەكە.
شیانی باسە تا ئێستا دەزگا ئەمنییەكانی شاری سلێمانی هیچ زانیارییەكیان لە بارەی كوژرانی ئەو ئافرەتە بڵاونەكردۆتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.