ئەمڕۆ سێشەممە 4ی ئۆكتۆبەر ( تشرینی یەكەم) مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە پاولا گانلی باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق كرد.
لە دیدارەكەدا، بارودۆخی گشتیی عێراق و هەنگاوەكانی تێپەڕاندنی بنبەستی سیاسیی و پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و ئوسترالیا تاووتوێ كران.
باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق، ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە و هاریكاریی و هەماهەنگیی لە گەڵ هەرێمی كوردستان دەربڕی.
سەرۆكی حكومەت، وێڕای خستنەڕووی كورتەیەك دەرباری چاكسازییەكانی كابینەی نۆیەم لە بواری هەمەجۆركردنی سەرچاوەكانی داهات و بەدیجیتەڵكردنی خزمەتگوزارییە گشتییەكان، ئاماژەی بە پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی و گرنگیی چارەسەركردنی كێشەكان لە چوارچێوەی دەستوور كرد، بە شێوەیەك كە ڕێز لە مافە دەستوورییەكانی گەلی كوردستان و پرنسیپەكانی هاوسەنگیی و بەشداریی ڕاستەقینە و سازان بگیرێت.
دۆخی ئاوارە و پەنابەران و دەرهاویشتە نەرێنییەكانی گۆڕانكاری كەشو هەوا لە سەر عێراق و هەرێمی كوردستان، تەوەرێكی دیكەی گفتوگۆكان بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.