ئەمڕۆ سێشەممە، تەرمی دوایین قوربانی لە باڵەخانە ڕووخاوەكەی كەڕادە لە ناوەڕاستی بەغدای پایتەخت دەرهێنرا.
بە گوێرەی زانیارییەكان ژمارەی ئەو تەرمانەی كە تا ئێستا لەژێر داروپەردووی باڵەخانە داِرووخاوەكە دەرهێنراون گەیشتووەتە 4 كەس.
پێشتریش تیمەكانی بەرگری شارستانی عێراق بڵاویكردەوە كە توانیویانە 13 كەس ڕزگار بكەن.
رۆژی یەك شەممە عەمید حەسەن ئیبراهیم، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی بەغدا ڕایگەیاند: زانیارییە سەرەتاییەكانی بەرگری شارستانی ئەوە دەردەخەن كە هۆكاری داڕمانی باڵەخانەكە ، كەموكوڕی دیزاینی باڵەخانەكە بووە.
تەرمی كەسێكی دیكە لە باڵەخانە رووخاوەكەی بەغدا دۆزرایەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.