Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 20:25

رووداوێكی دڵته‌زێن له‌شه‌قڵاوه‌ روویدا و گیان له‌ده‌ستدانی لێكه‌وته‌وه‌

کوردستان TV
100%


رووداوێكی دڵته‌زێن له‌سنووری قه‌زای شه‌قڵاوه‌ له‌پارێزگای هه‌ولێر قوربانی لێكه‌وته‌وه‌.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 4 ی 10 ی 2022،  لە یەکێک لە باڵەخانەکانی شەقڵاوە له‌سنووری پارێزگای هه‌ولێر، سێ کرێکار له‌كاتی كاركردن  لەسەر ئامێرێكی بەرزکەرەوە بەربوونەتەوە، به‌هۆی ئه‌م رووداوه‌شه‌وه‌ یەکێک لەو کرێکارانە بەناوی محه‌مه‌د عه‌زیز  ته‌مه‌ن 24 ساڵ كه‌ خەڵکی هەریره‌ گیانی لەدەستداوه‌.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی راشیگه‌یاند: دوو كرێكاری دیكه‌ش له‌رووداوه‌كه‌دا به‌سه‌ختی برینداربوون و بۆ چاره‌سه‌ریش ڕه‌وانه‌ی هه‌ولێر كراون.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.