Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:47

ڤیدیۆ.. فرمێسك به‌رهه‌مێكی به‌ ناوی "ته‌وار" بۆ مه‌رگی "ژینا"بڵاوكرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ فرمێسك به‌رهه‌مێكی نوێی به‌ناوی "ته‌وار"  بۆ مه‌رگی "ژیان ئه‌مینی "بڵاوكرده‌وه‌. 
گۆرانی "ته‌وار" تێكسته‌كه‌ی له‌لایه‌ن "ناسر حیسامی" ئاوازه‌كه‌شی له‌لایه‌ن خودی گۆرانیبێژ فرمێسك دانراوه‌.
گۆرانیبێژ فرمێسك له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كه‌  ده‌ڵێت" ئه‌م به‌رهه‌مه‌ پێشكه‌شه‌ به‌ هه‌موو ژیناكان  به‌ هیوای ئازادی.. بۆ ژن، بۆ ژیان، بۆ ئازادی". 
ژینا ئه‌مینی ،له‌ شاری سنه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان  ته‌مه‌ن (٢٢) ساڵ، دوای ئه‌وه‌ی له‌ شه‌قامێكی تاران له‌لایه‌ن پۆلیس ده‌گیرێت، به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌دان  و لێدان له‌ رێی گه‌یشتن به‌ بنكه‌ی پۆلیس، مێشكی له‌كار كه‌وت و دوای سێ رۆژ له‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ ده‌ست دا به‌ده‌ستی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.