گۆنزالۆ هیگواین هێرشبه‌ری به‌ناوبانگی ئه‌رژه‌نتینی به یه‌كجاری واز له یاریكردن دێنێت، ئه‌ویش دوای كاروانێكی دوور‌و درێژ له یاریگاكانی تۆپی پێ كه چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی له خول و پاڵه‌وانێتیه‌كان به‌ده‌ستهێناوه.
هیگواین ئێستا له ڕیزی یانه‌ی ئینته‌رمه‌یامی ئه‌مه‌ریكی دایه‌و بۆ ماوه‌ی سێ وه‌رزه له پێكهاته‌ی ئه‌م یانه‌یه له خولی تۆپی پێی یانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا یاری ده‌كات، له‌مباره‌وه یانه‌ی ئینته‌رمه‌یامی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی ئه‌مه‌ریكا، هیگواین به یه‌كجاری واز له یاریكردن دێنێت و ئه‌مه‌ش بڕیاری كۆتایی یاریزانه‌كه‌یه، ده‌ستپێكی كاروانی وه‌رزشی هیگواینی ته‌مه‌ن سیی و چوار ساڵ له ڕیزی یانه‌ی ڕیڤه‌رپلێتی ئه‌رژه‌نتینی بوو، دواتر چووه ڕیزی هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی ڕیال مهدریدو ناپۆلی و یوڤێنتوس و ئه‌ی سیی میلان و چێڵسی.
دوایین وێستگه‌ی یاریكردنیشی له خولی ئهمهریكاو له ڕیزی یانه‌ی ئینته‌رمه‌یامی بوو كه له كۆی شه‌ست وحه‌وت یاری به درێسی یانه‌كه بیستوحه‌وت گۆڵی له ڕیزه‌كانی تۆماركردووه، له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتینیش له حه‌فتاوپێنج یاری نێوده‌وڵه‌تی به‌شداری كردووه‌و سیی و یه‌ك گۆڵی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی تۆماركردووه.
هیگواین هێرشبه‌ری به‌ناوبانگی ئه‌رژه‌نتینی به یه‌كجاری واز له یاریكردن دێنێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.