Erbil 38°C شەممە 18 کانوونی دووەم 07:59

نزیکەی نیوەی قۆناخی یەکەمی پرۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی تەواو بووە

کوردستان TV
100%


هەنگاوەکانی کابینەی نۆیەم بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاریی بۆ هەموو شارەکان و گرنگیدان بە دروستکردنی ڕێگەوبان و بوونیادنانی ژێرخانی ئابووری.
پرۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی کە لە کابینەی نۆیەم بەڵێنی دروستکردنی درا، لە ئێستادا کارەکانی بەردەوامە. پرۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی، بە تۆری شەقامە لاوەکییەکانیەوە درێژییەکەی 145 کیلۆمەترە و بە سێ قۆناخ جێبەجێ دەکرێت. قۆناخی یەکەمی پرۆژەکە بڕی 400 ملیار دینار بۆ ئەم پرۆژەیە تەرخانکراوە و لەماوەی کارکردنیدا 600 ئامێر کاری تێدا کردووە و زیاتر لە1000 هەلی کاری راستەوخۆی ڕەخساندووە.
ئەبوبەکر تەیب، بەڕێوەبەری پرۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بە ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستانی راگەیاند: قۆناخی یەکەمی پرۆژەکە34 کیلۆمەتر درێژە، لە شارۆچکەی تاسڵوجەوە دەستپێدەکات تا گوندی دەمرکان و 46٪ـی کارەکانی تەواو بووە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەیەوێت بە جێبەجێکردنی ئەم پرۆژەیە، کێشەی قەرەباڵغی و جەنجاڵیی شەقامەکانی سلێمانی چارەسەر بکات و لە پێناو کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتووچۆ و سووتانی بەنزینی کەمتر لەناو شار و پاراستنی ژینگە ئاسانکاریی تەواو بۆ شۆفێران بکات.
لەبارەی پێکهاتەی پرۆژەکەوە، بەڕێوەبەری پرۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی گووتی: شەقامەکە چوار سایدی هاتن و چوونە و پانییەکەشی 100 مەترە، هەروەها ٥ ئەندەرپاس، 7 یەکتربڕ و 3 پردی پەپوولەیی لەخۆ دەگرێت. جگە لەوەی لەسەر چەمی تاسڵوجە، پردێک دروستدەکرێت کە درێژییەکەی 500 مەترە و 20 ملیۆن دۆلاری تێدەچێت.
ئەبوبەکر تەیب، سەبارەت بە دابینکردنی کارەبا و تۆڕی ئاو بۆ شەقامە، گووتی: قۆناخی یەکەمی پرۆژەکە، 67 ئاوباری کۆنکرێتی بۆ پەڕینەوەی ئاوی باراناو لەخۆدەگرێت کە درێژایی هەر یەکێکیان 110 مەترە، هەروەها تۆڕێكی کارەبای مۆدێرنی بۆ رووناککردنەوەی تەواوی شەقامەکە تێیدایە.
بە تەواوبوونی ئەم قۆناخەی پرۆژەکە، قەرەباڵغی و جەنجاڵیی بەشێك لە شەقامەکانی سلێمانی کەم دەبێتەوە و هاتووچۆی شۆفێران ئاسانتر دەبێت، هەروەها ئەم ناوچەیە لەڕووی ئابووری و گەشتیارییەوە دەبووژێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.