له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، كارلۆ ئه‌نچیلۆتی ئیتاڵی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڕیال مه‌درید باسی له ئایندهی خۆی له ڕیزی تیپه‌كه‌ی كرد‌و ڕایگه‌یاند، ئه‌م وه‌رزه‌و وه‌رزی داهاتوو له پۆسته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه گرێبه‌ستی ئێستای ئه‌نچیلۆتی له‌گه‌ڵ ڕیال له هاوینی ساڵی دووهه‌زاروبیست و چوار ته‌واوده‌بێت.
پێشتریش ئه‌م ڕاهێنه‌ره ڕایگه‌یاندبوو كه دوای ته‌واوبوونی ئه‌ركی ئێستای له‌گه‌ڵ یانه‌ی شاهانه به یه‌كجاری واز له كاری ڕاهێنه‌رایه‌تی دێنێت.
ئه‌نچیلۆتی ته‌مه‌ن شه‌ست و سێ ساڵ له دوو ماوه‌ی جیادا سه‌رپه‌رشتی مه‌شقی میرێنگی وه‌رگرتووه، سه‌ره‌تا له ساڵانی دووهه‌زاروسێزده تا دووهه‌زاروپازده ڕاهێنه‌ری یانه‌كه بوو، له هاوینی پارساڵیش جارێكی دیكه بووه ڕاهێنه‌ری ڕیال كه نازناوی لالیگاو چامپیۆنس لیگ و هه‌ردوو جامی سوپه‌ری ئیسپانیا‌و ئه‌وروپای بۆ یانه‌كه به‌ده‌ستهێنا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.