Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 22:20

لە سلێمانی مامۆستایەكی ئافرەت بە ئۆتۆمبێل لە چەند قوتابییەك دەدات و یەكێكیان گیان لەدەستدەدات

کوردستان TV
100%

مامۆستایەكی ئافرەت لەكاتی ئاڵوگۆری دەوامی دوو قوتابخانەدا لە جیاتی ئەوەی پێ بنێ بە ئیستۆپی ئۆتۆمبێلەكەی، پێی ناوە بە نزین داو لەچوار قوتابی دەدات.
ئاراس ستار، پەیامنێری كوردستان تیڤی رایگەیاند: ئەمڕۆ سێشەممە لە قوتابخانەی حاجی عەلی لەشاری سلێمانی مامۆستایەكی ئافرەت لەكاتی ئاڵوگۆری دەوامی دوو قوتابخانەدا لە جیاتی ئەوەی پێ بنێ بە ئیستۆپی ئۆتۆمبێلەكەی، پێی ناوە بە نزیندا و لەچوار قوتابی دەدات .
گوتیشی: لە رووداوەكەدا دوو قوتابی بەسەختی برینداربوون و قوتابییەكیش دەست بەجێ گیانی لەدەستداوەو قوتابییەكی دیكەش برینەكەی سووكە.
لەبارەی رووداوەكەوه‌ هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت: ئۆتۆمبێلەكە لە جۆری فۆرد بووەو شۆفێرەكەی ئافرەتەو مامۆستای هەمان قوتابخانەیە.
دوای روداوەكەش تیمی هاتووچۆی سلێمانی لەگەڵ تیمە فریاگوزرییەكانی دیكە، گەیشتونەتە شوێنی رووداوكەو دەستیان بە گرتنەبەری رێوشوێنە فریاگوزاری و یاساییەكان كردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.