Erbil 38°C شەممە 18 کانوونی دووەم 07:50

حكوومه‌تی هه‌رێم ئاسانکاری تەواو بۆ ئەو گەنجانە ده‌كات كه‌ دەیانەوێت ببنە خاوەنی کار و بزنسی خۆیان

کوردستان TV
100%


 قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لە کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندێکی ئاژانسی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا(USAID) رایگەیاند حکومەتی هەرێم ئاسانکاری تەواو دەکات بۆ ئەو گەنجانەی کە بیرۆکە و پڕۆژەیان هەیە و دەیانەوێت ببنە خاوەنی کار و بزنسی خۆیان.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی سێ شەمە 4ی ئۆکتۆبەری 2022لە هەولێر بەڕێوەچوو و تیایدا ئێرڤ هیکس کۆنسوڵی گشتی ئەمریکا ئامادەی بوو، قوباد تاڵەبانی سوپاسی هاوکارییەکانی ئاژانسی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ئەمریکای کرد بۆ هەرێمی کوردستان بە تایبەتیش لەڕووی ناردنی راوێژکار بۆ یارمەتیدانی حکومەتی هەرێم لە بەرەوپێشبردنی پڕۆسەی ریفۆرم و چاکسازی لە دامەزراوەکانی حکومەتدا.
جێگری سەرۆک وەزیران داواشی کرد لە هاوکارییەکانیان بەردەوام بن و بە تایبەتیش هاوکاری گەنجانی خاوەن بیرۆکە و پڕۆژە بکرێت. لەم چوارچێوەیەدا راشیگەیاند حکومەتی هەرێم لەڕێگەی کەمکردنەوەی رۆتین و چاکسازییەکان و هەموارکردنەوەی یاسا و رێنماییەکانەوە زەمینەیەکی باشی ئامادەکردوە تا گەنجان ببنە خاوەنی کار و بزنسی خۆیان و بە هەموو تواناشمانەوە پشتگیریان دەکەین و هەوڵیش دەدەین بازاڕی پێویستیان بۆ بدۆزینەوە.
لەلایەن خۆیانەوە شاندەکەی (USAID) پشتگیری خۆیان دەربڕی بۆ هاوکاریکردنی گەنجانی کوردستان و جەختیان کردەوە لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و کاری هاوبەش لەنێوان حکومەتی هەرێم و ئاژانسی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ئەمریکا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.