ئهمڕۆ سێشهم ههردوو وهزیری دارایی و ئابووری و ئاوهدانكردنهوه و نیشتهجێبوونی حكوومهتی ههرێمی كوردستان كۆبوونهوه و ههردوولا گفتوگۆیان لهسهر پڕۆژە ستراتیژییەکان و دابینکردنی بودجەی پڕۆژەکانیان کرد.
ئهمڕۆ سێشهم ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازی کرد لە دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن.
لە دیدارێکدا، وێڕای جەختکردنەوە لە هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی زیاتر، گفتوگۆکرا سەبارەت بە کار و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و ئەو پڕۆژانەی بەهەماهەنگی نێوان هەردوو وەزارەت لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێن بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییان.
هاوکات گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆژە ستراتیژییەکان بە تایبەت لە بواری رێگاوبان تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو، لەمبارەیەوە وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ئاماژەی بە ژمارەیەک لەو پڕۆژانە کرد کە گرینگن بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییان بە مەبەستی دابینکردنی بودجەی پێویست و تەواوکردنی پڕۆژەکان.
لەبەرامبەریشدا وەزیری دارایی و ئابووری پاڵپشتی و پشتیوانی خۆی بۆ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن دووپات کردەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.