پاش کەمێکی دیکە؛ ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان دانیشتنێک سەبارەت بە دۆخی عێراق ئەنجام دەدات و نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق تێیدا بەشدار دەبێت.
نوێنەرایەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق ڕایگەیاند: ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بڕیاری دا کە کاتژمێر 05:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 04ـی 10ـی 2022 دانیشتنێکی تایبەت لەبارەی دۆخی عێراق ئەنجام بدات.
ڕاشیگەیاند: بڕیارە لە کۆبوونەوە تایبەتییەکەی ئەمڕۆ جینین پلاسخارت نێردەی تایبەتی سکرتێری نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق بەشداری لە کۆبوونەوەکە بکات و کورتەیەک سەبارەت بە دۆخی عێراق بخاتەڕوو.
ئەمە لەکاتێکدایە کە دۆخی سیاسی عێراق و پرسی پێكهێنانی حكوومهتی نوێی عێراق و تۆپبارانهكانی ئهم دواییهی ئێران بۆ سهر خاكی ههرێمی كوردستان لەم ڕۆژانەی دواییدا مشتومڕێکی زۆریان لەبارەوە دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.