جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیران دەنگی لەسەر خەرجکردنی پارەی جوتیاران دا.
د. شاخەوان عەبدوڵا، جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: ئەمینداری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پەیوەندی کرد و پێی ڕاگەیاندم کە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەمرۆ سێشەممە دەنگ لەسەر خەرجکردنی پارەی جوتیاران درا بە نرخی پاڵپشت.
ڕاشیگەیاند: ئەوەش لەدوای ئەوەی ڕۆژی 25ـی مانگ بۆ بیانووبڕینی هەموو لایەک نوسراوێکمان ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران کرد، هەروەها ڕۆژی 30 ئەیلوولیش لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران قسەم کرد.
هاوکات دوێنێ دووشەممە نه‌وزاد شێخ كامیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی ئاشكرای كرد كه سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ شاری هه‌ولێر جه‌ختی كردۆته‌وه كه ڕه‌زامه‌ندی پێشانداوه له‌سه‌ر خه‌رجكردنی پاره‌ی ساڵه‌كانی 2014 و 2015 و 2016ـی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.