Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 22:29

ئێران دووباره‌ ده‌ستی به‌ تۆپبارانی ناوچه‌كانی سیده‌كان كرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م تۆپخانەکانی سوپای پاسدارانی ئێران دووباره‌ ده‌ستی به‌ بۆردومانی کوێستان و سنووری گوند و ئاواییەکانی دەڤەری سیدەکانی كرده‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆش ناوچه‌كه‌ی بۆردومان كردبوو.

بە پێی قسەی ئه‌و ھاووڵاتییانه‌ی كه‌ وه‌ك شایه‌تحاڵ قسه‌یان بۆ (كوردستان تیڤی) كردووه،‌ باسیان له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ كه‌مێك پێش ئێستا چەند گولـلە تۆپێك لە کوێستانی بەربزین و سنووری گوندی بنی ڕەشکین کەوتوونه‌ خواره‌وه‌.

ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه‌، كه‌ تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ درۆن و فڕۆکەی چاودێریش بەسەر ئاسمانی ناوچەکە دەسوڕێنەوە.

جێی باسه‌ ئەمڕۆ دووشه‌م ئه‌مه‌ دووەمجارە سوپای پاسدارانی ئێران سنووره‌كانی ناوچەی سیده‌كان به‌ چڕی تۆپباران دەکات و سه‌ر‌له‌به‌یانیش جارێكی تر‌ تۆبارانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كردبوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.